حكومەت پڕۆژە یاسای گەندەڵی و چەكی بێ مۆڵەت تاوتوێدەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و  گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و سێ پرسی دیکە دەکات.

​ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوولی 2021،  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق). 

دووەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

سێیەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ٢٠٢١ - ٢٠٢٥).

چوارەم: خستنەڕووی ڕاسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار