کۆمسیۆن: تا ئێستا 160 پێشێلکاری تۆمارکراون

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى 

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:"  لە سەرەتای بانگەشەوە تا ئێستا 160 پێشێلکاری تۆمارکراون.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عیراقی راگەیاندوه‌، تا ئێستا 160 پێشێلکاری لەلایەن هاوڵاتییان و کاندیدان ئەنجامدراون و لە نووسینگەکانی کۆمسیۆن تۆمارکراون، هەندێک کاندید دوای ئاگادارکردنەوە پێشێلکارییەکانیان لابردووە.

ئه‌وه‌شی وتووه‌، "کۆمسیۆن رێنمایی پێویستی داوەتە کاندیدان، بەکارهێنانی سامانی گشتی و شوێنە گشتییەکان و تابلۆکانی هاتوچۆی قەدەغەکردون و چەندین رێنمایی دیکەی داوە، بەڵام بەشێک لە کاندیدان پابەند نەبوون پێیەوە".

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه‌: کۆمسیۆن دوو هەزار و 584 بنکەی بۆ هێزە ئەمنییەکان ئامادە کردووە، کە زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەر هەیە، هەروەها 309 بنکە بۆ ئاوارەکان و حەوت بنکە لە گرتووخانەکان ئامادە کراون بۆ دەنگدانی تایبەت، کە بڕیارە 8ی مانگی داهاتوو دوو رۆژ بەر لە دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.

بڕیاره‌ رۆی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، لایه‌نه‌كانیش بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر ململانێكیان چڕكردووه‌ته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار