لەعێراق توشبون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەعیراق ئاماری قوربانیانی پەتای كۆرۆنا روو لە بەرزبوونەوە دەكات، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، زیاتر لە دوو هەزارو 430 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزارو 434 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا سێ هەزارو 497 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 39 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و سێ هەزارو 302 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش تائێستا ملیۆنێك و 910 هەزار و 908 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 95.4%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 22 هەزارو 260 كەس.

بابهتی پهیوهندیدار