بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 65 دۆلار فرۆشراوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستان و لە مانگی شەشی ئەمساڵدا بە 26 دۆلار فرۆشراوە، لەگەڵ رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ و فرۆشتنی لە رێگەی عێراقەوە زیاتر لە دوو هێندە نرخەكەی زیادیكردووە و بە 65 دۆلار فرۆشراوە.

سەرچاوەیەک لە بەندەری جەیهانەوە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کەشتییەوە بەرەو بازاڕەکانی ئەورووپا رۆیشت و فرۆشرا. 

بەپێی ئەو نرخەی دیاریکراوە بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان کە 65 دۆلارە، بەهای ئەو نەوتەی ئەمڕۆ فرۆشراوە 65 ملیۆن دۆلارە.

رۆژی شەممە 27ی ئەیلوولی 2025، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جەیهان لە ڕێگەی بۆرییەوە دەستی پێكردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە كۆتایی ئازاری 2023ەوە ڕاگیرابوو.

ئەو سەرچاوەیە وتى، رۆژانە نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە دەگاتە بەندەری جەیهان و هیچ گرفتێکی تەکنیکی لە ئارادا نییە، جگە لەوەی یەک جار و چەند سەعاتیک هەناردەی نەوت وەستا، ئەویش بەهۆی پڕبوونی کۆگەکانی نەوتەوە بووە. 
 
ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو، 2ی تشرینی یەکەمی 2025، حەیان عەبدولغەنی  راگەیاند، "کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکەمین کەشتیی هەڵگری نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشرا و بەندەری جەیهانی بەجێهێشت، هەروەها وەزیری نەوتی عێراق گوتی، "کەشتییەکە بڕی 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو."
 
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو نەوتەی لەڕێگەی بۆرییەکەوە هەناردە دەکرێت، رۆژانە لە کۆگەکانی بەندەری جەیهان کۆدەکرێتەوە و قۆناخ بە قۆناخ دەفرۆشرێت."

رۆژی 25-6-2025 رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمدەهێندرێت رۆژانە (280) هەزار بەرمیلە".

وتیشی: "رۆژانە (100) هەزار بەرمیلی لێدەدرێت بە ئەو گرێبەستانەی كراوە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی نەوت (180) هەزار بەرمیلی رۆژانەی لێدەمێنێتەوە لەو (180) هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، (65) هەزار بەرمیلی بۆ بەركاربردنی ناوخۆییە".

" ئەوەی دەمێنێتەوە نزیكەی (115) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە ئێمە بە ئاشكرا دەیفرۆشی، نداهاتەكەی نزیكەی (85) ملیۆن دۆلارە مانگانە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار