ڕۆیتەرز: کۆبوونەوەکانى دیمەشق و پاریس ڕێگەخۆشکەر بوون بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا

14 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ئەو کۆبوونەوانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە دیمەشق و پاریس و عێراق ئەنجام دراون، ڕێگەخۆشکەربوون، بۆ هێرشی چەتەکانى هەتەشە و داعش بۆ ناوچەکانى باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبێ ناڕەزایی ڕاستەوخۆی ئەمریکا.

حکومەتی سووریا لە پاریس پێشنیازی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە کردووە، نە ئەمریکا و ئیسرائیل، رێگر نەبوون و رەتیان نەکردەوە هێرش بکرێتە سەر هەسەدە، لەوێوە رێگە خۆشکرا بۆ هێرشی سوپای عەرەبی سووریا و گرووپەکان بۆ ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی قسەی بەرپرسانی ئەمریکاش ' زێدەڕۆییەکانی ئەحمەد شەرع' لە هێرشەکانی وایکرد کۆنگرێسمانانی ئەمریکا بیر لە سەپاندنەوەی سزا بکەنەوە، بەڵام بە راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە، شەرع نەکەوتە ژێر ئەو هەنگاوە.

رۆیتەرز بە پشت بەستن بە زانیاری 9 سەرچاوە وردەکاریی بڕیار و گفتوگۆی پشت دەرگە داخراوەکانی باس کردووە، بەپێی راپۆرتەکە: "ئەمریکا هیچ رێگر نەبووە لە ئۆپەراسیۆنەکان کە هاوسەنگی هێزی  بەشێوەیەکی ریشەیی لە سووریا دژی هاوپەیمانێکی 10 ساڵەی ئەمریکا گۆڕی.''

راپۆرتەکە ئەو هەنگاوانە باس دەکات لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نراون دژی هەسەدە لە کۆبوونەوەکاندا، بەپێی سەرچاوەیەکی سووری: "ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا لەو کۆبوونەوانە دوو سەرکەوتنی سەرەکی بەدەستهێناوە، بەهێزکردنی بەڵێنەکەی بە یەکخستنی هەموو خاکی سووریا لەژێر یەک سەرکردایەتیدا و بوون بە هاوپەیمانی دڵخوازی ئیدارەی ئەمریکا بە سەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپ."

هێرشی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق ناوچەیەکی زۆری لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەدەستی هەسەدە دەرهێنا، بەپێی راپۆرتەکە: "تاقیکردنەوەیەکیش بوو بۆ سنووری پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ شەرع، کە پێشتر سەرکردایەتی لقی قاعیدەی لەو وڵاتە دەکرد.''

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە نۆ سەرچاوەی دیپلۆماسیی و سیاسیی سەبارەت بە چۆنییەتى ڕێککەوتن لە سەر هێرشکردنە سەر ڕۆژئاواى کوردستان لەلایەن دەوڵەتى داگیرکەرى تورک و چەتەکانى هەتەشەوە، زانیارى نوێی نەبیستراوی ئاشکرا کرد.

ئاژانسەکە بڵاوى کردەوە، کۆبوونەوەی دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ٤ـی کانوونى دووەم بە کتوپڕی کۆتایی پێهات، بەمەش گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا کۆتایی پێهات، دوو بەرپرسی سووریا ئاماژەیان بەوە کرد، کۆبوونەوەیەکی دواتر لە پاریس تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەخۆگرتبوو.

پەیامی تورکیا لە کۆبوونەوەکانی پاریس لە بەرچاوگیراوە

سەرچاوەیەکی سووری ڕایگەیاند، گفتوگۆکانى پاریس دەستی خستووەتە سەر هێرشی سنووردار دژی هێزەکانی  قەسەدە، بەبێ ئەوەی هیچ ناڕەزایەتییەکی ڕوون و ئاشکرا بێتە ئاراوە و پەیامێکی تورکیاش گەیاندووە، کە ئاماژە بەوە دەکات واشنتۆن دژایەتی کردەوەی سەربازی ناکات بە مەرجێک هاووڵاتیانی مەدەنی کورد پارێزراو بن.

ئاڕاستەی بەرژەوەندی ئەمریکا؛ پشتیوانی لە دیمەشق

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، واشنتۆن ئاماژەی ناردووە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە پشتگیرییەکانی دەکشێنێتەوە، سێ سەرچاوە پشتڕاستیان کردووەتەوە، تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانى سووریای دیموکراتی ئاگادار کردووەتەوە کە “بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لەلای حکومەتی جۆلانییە نەک لای ئەوان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە ئەولەوییەتەکانی ئەمریکا، سەبارەت بە نەخشەی سووریا.

گواستنەوەی ٧ هەزار زیندانی داعش بۆ عێراق؛ دیار نییە براونەتە کوێ

ئەم پێشهاتانە هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵێک هەنگاوی ئەمنیی و سیاسیی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویانداوە، لەوانە ڕاگەیاندنی پلانی گواستنەوەی حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق لە چالاکییەکى ڕێکخراو و ئەمنى بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا و وتەی سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی وەجبەی دەستگیرکراوانی داعش لەو زیندانانەی کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) کۆنترۆڵکرابوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار