ئەمریکا بە فەرمی دەستی بە فرۆشتنی نەوتی ڤەنزوێلا کرد

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار ئەمریکا دەستی بە فرۆشتنی نەوتی ڤەنزوێلا کرد دوای دەستگیرکردنی نیکولاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا.

بەپێی هەواڵەکەی سی ئێن ئێن کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دایناوە، واشنتن بە بەهای ٥٠٠ ملیۆن دۆلار یەکەم کاروانی نەوتی ڤەبزوێلای فرۆشتووە.
ئەم فرۆشتنە بەشێکە لە گرێبەستێکی فراوانتری نەوتی وڵاتەکە بە بەهای دوو ملیار دۆلار.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، داهاتی فرۆشتنەکە دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا، کە بە پلەی یەکەم لە قەتەر جێگیرکراون، بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پارانە و ڕێگریکردن لە دەستبەسەرداگرتنی . بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا فرۆشی نەوتی ڤەنزوێلا زیاتر ببێت.

فرۆشتنی نەوتی ڤەزوێلا هەنگاوێکی بەرچاوە لە بەشداریکردنی نوێی واشنتۆن لە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە. لەئێستادا چەندین کۆمپانیای بازرگانی نێودەوڵەتی و کۆمپانیای وزە کێبڕکێ دەکەن بۆ دەستڕاگەیشتن بە نەوتی خاوی ڤەنزوێلا.

 لەو کاتەوەت واشنتن مادوۆری دەستگیرکردووە، دۆناڵد ترەمپ بەروونی رایگەیاندووە پلانی ئەوەیە نەوتی ڤەنزوێلا بفرۆشێت و دەڵێت، پیشەسازی نەوتی ئەمریکا بە بەهای ١٠٠ ملیار وەبەرهێنان لە نەوتی ڤەنزوێلا دەکات. 

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ئەمریکا هیرشیکی بۆ سەر ڤەنزوێلا ئەنجامدا و تێیدا نیکۆلاس مادورۆی دەستگیرکرد، دواتر گواستییەوە بۆ نیویۆرک بە چوار تۆمەتی جیاواز دادگایی دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار