کەشناسى: بەفربارین بەردەوام دەبێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری و شەپۆلێکی بەفر و باران بۆ سەر ناوچەکەمان ئاسمان بە گشتی هەوری باراناویی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت هەندێک کاتیش تێکەڵەی وردە بەفر لەگەڵ باران دەبارێت، هەروەها پێشبینیدەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان بەفر ببارێت.

دەشڵێت، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامدەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان پاشان بۆ شەو کەش ئاسایی دەبێتەوە کاریگەریی شەپۆلەکە کۆتاییدێت .

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەینێ شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت.

سبەى  شەممە    ‌24-01-2026
کەش / ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت
پلەکانی گەرما /  نزمترین بە 1 تــــا 2نزمتر دەبێت بەڵام بەرزترین بە ( 1 - 4 ) بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .  
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک  .
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی :
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
پیرمام : 2  پلەی سیلیزی
سۆران : 1  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  -4 پلەی سیلیزی     
سلێمانی :  4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 6 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی 
دهۆک : 5  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 5  پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 5  پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار