هەواڵێکی خۆش لە فەرماندە مەزڵوم عەبدییەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، دیدارێکی بونیادنەرو بەرهەمدارمان لەگەڵ تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکاو براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدا.

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: پشتیوانی ئەمریکا و سیاسەتەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ پڕۆسەی ئاگربەست، هەروەها هەوڵەکانی باڵیۆز باراک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان ئێمە و حکومەتی سوریا، پرسێكی جدی و گرنگەو جێگەی پێشوازی ئێمەیە.

بە هەموو تواناکانمانەوە کاردەکەین بۆ گەیشتن بە یەکگرتنی راستەقینە و پاراستنی ئاگربەستی ئێستا.

لەلایەکى دیکەوە، هەر ئەمشەو فەرماندە مەزڵوم عەبدی، لە تۆڕی 'ئێکس بڵاویکردووەتەوە، کە پەیوەندییەکی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێکراوە.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی فەرەنسا، پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکان لە پێناو گفتوگۆ و گەیشتن بە رێگەچارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەکان، هەروەها پشتگیریی جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی 18ـی ئازاری نێوان هەسەدە و دیمەشق دووپاتکردەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار