دواى ووردبینى داواى ڕەوانەکردنى 120 ملیار دینار داهاتى نانەوتى دەکرێت

کاتژمێرێک لەمەوپێش



بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکانى یەکێتى، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، زۆرینەی کارەکانی لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2026 تەواو کراون. بڕیاروایە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا، لیستەکە بە فەرمی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی وردبینی و تەرخانکردنی بودجەی مووچە.

یەکە ژمێریارییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، لە قۆناغی کۆتایی تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران و خانەنشینان دان لە سیستمی پەیڕۆڵ. چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی تۆمارکردن بە تەواوی کۆتایی بێت و دوای ئەنجامدانی وردبینی ناوخۆیی، لیستەکە ئامادە دەبێت بۆ ناردن بۆ بەغداد.

لەبارەى داهاتە نانەوتییەکان، پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی مانگی 1 تەواو دەکات، یەکەی ژمێریاری حکومەتی هەرێم ئاگادار دەکرێتەوە بۆ ناردنی بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی داهاتی نانەوتی. ئەم بڕە پارەیە بە شێوەی کاش (نەختینە) دەخرێتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، کە ئەمەش ڕێکارێکی کارگێڕی جێگیرە لە نێوان هەردوو وەزارەتدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار