ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان: سەرمایەكی سەخت بەڕێوەیە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات، هۆشداریی دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین، سەرما و سۆڵە كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن پێشبینی دابارینی 30 سانتیمەتر بەفر بارین دەکرێت. 

بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی بەفربارین لە شەوی پێنجشەممە 22ـی یەكەوە، زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كاریگەریی شەپۆلەكە تاوەكو بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان، ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لە شەوی پێنجشەممەوە تاوەكو بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو، ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن بەو پێیەی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین و سەرماو سۆڵە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرمان بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان و پارێزگای كەركووك و بەشێكی پارێزگای هەولێر، بارانی پچڕ پچڕی مامناوەند دەبارێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بڕی دابارینی بەفر لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە: 

٠ هەولێر، 2-5 سانتیمەتر
٠ سلێمانی، 10-15 سانتیمەتر
٠ دهۆک، 10-15 سانتیمەتر

٠ کەرکوک، ئەگەری بەفر بارین هەیە
٠ هەڵەبجە، 6-8 سانتیمەتر
٠ گەرمیان، ئەگەری بەفر بارین هەیە

٠ زاخۆ، 10-15 سانتیمەتر
٠ سۆران، 15-25 سانتیمەتر
٠ ڕاپەرین، 20-30 سانتیمەتر

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار