کەشناسى: لەسەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکانیش بەفر دەبارێت
کاتژمێرێک لەمەوپێش
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە 22-1-2026
کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێ بە گشتی لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنی شەپۆڵێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان ,سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان بۆ ناوچەکانی تر درێژدەبێتەوە .
خێراى با / لەسەر خۆ ( 5– 10) کم/ک .
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 8 کم دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
پیرمام : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
سبەى هەینی 23-1-2026
* کەشی سبەی هەینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ شەپۆڵێکی بەفر بارین سەرجەمی ناوچەکەمان دەگرێتەوە .
* بەفر بارین لە کاتەکانی شەوی پێنج شەممە دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ سەنتەری شەنگال و چیای شەنگال پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ بەشەکانی ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
* سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان و تەنانەت بەشێک لە سەنتەری پارێزگای کرکووک و ئیدارەی گەرمیانیش بەفر بارینی دەبێت. * شەپۆڵی بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان بەهێز دەبێت .
* هەندێ کات لەگەڵ بەفر بارین نمە بارانیش دەبێت لە هەندێ ناوچە.
* کەم بوونەوەی مەودای بینین لە کاتی بەفر بارین بۆ کەمتر لە 1کم.
* پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک.
خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .هەندێ کات چالاک دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کرکووک و ئیدارەی گەرمیان .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام : -1 پلەی سیلیزی
سۆران : -1 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 1 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 2 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی
دهۆک : 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 2 پلەی سیلیزی
