ئاڵدار خەلیل: بەرخۆدانی مان و نەمانە و سەردەکەوین
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند، "هێرشمان لەسەرە، سنووری ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزین. ئەمە مژاری مان و نەمانە. جگە لە بەرخۆدان ڕێگەیەکی تر بوونی نییە. پێویستە بەرخۆدانمان فراوان بکەین، بە پاڵپشتیی کوردان سەرکەوتن بۆ ئێمەیە."
ئەندامی کۆمیتەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە ئاڵدار خەلیل لەسەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵیی هاوار (ANHA) کرد.
ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند، هێرشێکی قێزەون لە ئاستی جیهانیدا دەکرێت و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە پشت هێرشەکەوەن و یارییەکی گەورە دژی بوونی ڕۆژئاوا هەیە.
خەلیل بیری هێنایەوە کە بەر لەم هێرشە، هێرشکراوەتە سەر ئاساییشی شێخ مەقسوود و لە دیمەشقیش کۆبوونەوە دەکرا و گوتی، "لەناکاو هێرشکرا. دەستبەجێ لە دێرحافریش دژی قەسەدە بێبەختیی دووەم دەستی پێ کرا. لە کاتێکدا شەڕڤانانی قەسەدە لە دێرحافر خۆیان بۆ کشانەوە ئامادەدەکرد، هێرشیان کرد."
خەلیل باسی لە ڕۆڵی دەوڵەت تورک لە هێرشەکاندا کرد و گوتی، "دەوڵەتی تورک نایەوێت بۆ ئەم سەدەیە ببنە خاوەن ستاتۆ." گوتیشی کە هەر یەک لە ئەمریکا و تورکیا بۆ بەرژەوەندییە سیسییەکانی خۆیان دەیانەوێت کۆمەڵگەی ناوچەکە بە یەکدا بدەن.
ئاڵدار خەلیل سڵاوی نارد بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە ڕۆژئاوا و گوتی کە خاوەندارێتیی کوردان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا، ڕۆژانی مێژوویین بۆ کوردستان.
ئاڵدار خەلیل بانگەوازی بۆ هەموو کەسێک کرد کە بۆ پاراستن بەرپرسیار بێت و گوتی: "پێویستە هەمووان بە پێی توانای خۆیان بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن." گوتیشی، "چالاکییەکانی کوردستانیان لە دەرەوەی وڵات و بەشەکانی تری کوردستان فشاری خستووەتە سەر هێرشکاران. ئێستاش هەوڵی چارەسەر دەدرێت. بەڵام ئەوەی سەرەکییە بریتییە لە پەرەدان بە هێڵی پاراستن."
خەلیل لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە بە سەرکەوتنی بەرخۆدان زەمینەیەک بۆ تێکۆشانی سیاسی دەڕەخسێت و گوتی:"ئێمە لە داهاتوودا ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین و زەمینەی سووریایەکی دیموکراتیک دەڕەخسێنین. دووبارە دەڵێین کە سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی خۆمان دەکەین. جگە لە بەرخۆدان ڕێگەیەکی تر بوونی نییە. پێویستە بەرخۆدانمان فراوانتر بکەین. بێگومان سەرکەوتن بەشمان دەبێت."
