خۆپیشاندانی سلێمانی.. یەک ملیۆن دەنگ یەک ملیۆن ئیرادە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
پاشنیوەڕۆیی ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانیی 'هەینیی یەک ملیۆنی' لە شاریی سلێمانیی بۆ پاڵپشتیی و سەفەربەریی لە بەرخۆدان و بەرگریکردن لە خاکی ڕۆژائاوایی کوردستان بە ئیرادە و پێداگریی کوردانەیی گەلی باشووریی کوردستاوە ئەنجام درا.
لەسەر بانگەوازیی هەموو دەزگا و ڕێکخراوە مەدەنییەکانیی سلێمانی، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ پاشنیوەڕۆ لە گۆڕپانیی باخیی گشتیی دەستی پێکرد.
سەرەتایی خۆپیشانداکە بە وتنەوەیی درووشمە بەرگریی و بەرخۆدانییەکان لەگەڵ شەپۆلیی تێڕژانی گەل بەرفروانتر بوو. پاشان خۆپیشاندانەکە گۆڕا بۆ خۆپیشاندانیی یەک ملیۆن دەنگ و یەک ملیۆن ئیرادە. لەگەڵ بەڕێکەوتنیی ئاپۆڕایی گەل، بە درووشمەکانیی "بژیی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژیی بەرخۆدانیی قسەدە"، "تیرۆریست ئەردۆغان" و چەندەها درووشمیی دیکە گەل ناڕەزایەتیی خۆیی دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانیی چەتەکانی هەتەشە، داعش و دەوڵەتی تورک دەربڕیی.
گەل لەگەڵ کەشوهەوایی بەفراباریندا بە یەک دەنگ یە ئیرادە هەموو شاڕێیی سالم بەرەو سەهۆڵەکە پڕکردبوو. خۆپیشاندانەکە بە وتنەوەیی درووشم و پیشاندانی ئیرادەیی یەکڕیزیی و یەکدەنگیی بۆ بەرخۆدانیی ڕۆژئاوا بەردەوامە.
