پەیامێکی بەپەلە لە ئیلهام ئەحمەدەوە بۆ گەلی کورد
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد بۆ گەلی کورد: بەردەوام بن تاکوو مەترسیی جینۆساید لەسەر گەلەکەمان کۆتایی پێبهێنین
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، سوپاس و پێزانینێکی بێپایان ئاراستەی گەلی کورد لە ناوخۆی نیشتمان و رەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات دەکەین، بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتمانی و بەرپرسیارانەیەی کە نیشانیان دا. پشتیوانی، دەنگ و چالاکییە سیاسی و میدیاییەکانتان، قەڵغانێکی راستەقینە بوون بۆ پاراستنی شکۆی گەلەکەمان و مسۆگەرکردنی مافی ژیانێکی ئازاد و ئارام.
داواتان لێ دەکەین بە هەمان گوڕوتین و بە هێزێکی زیاترەوە بەردەوام بن، تاوەکو مەترسیی جینۆساید و قڕکردن لەسەر گەلەکەمان بە یەکجاری ریشەکێش بکەین.
بابهتی پهیوهندیدار
