مانگی سوری کوردی بۆ بەرهەم ساڵح: بە هانای کۆبانێوە وەرە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



تیمی مانگی سوری کوردی لە کۆبانی، داوا لە بەرهەم ساڵح، كۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران  (UNHCR)  دەكات بە هانای كۆبانیەوە بێت. 

تیمی مانگی سوری كوردی دەڵێت، چەند رۆژێکە شاری کۆبانی و گوندەوارەكانی دەوروبەری روبەڕوی هەڵمەتێکی سەربازی دڕندانەو گەمارۆیەکی خنکێنەر لەلایەن گروپە  چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریاوە بەسەردا سەپێنراوە. 

سەرەڕای راگەیەندنی ئاگربەست، گەمارۆدانەکە بەردەوامەو ئەو گروپانە هێشتا رێگری لە هاتنە ناوەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکان دەکەن.

ئاو و سوتەمەنی و خۆراکی بنەڕەتی لەخەڵکی سڤیل بڕاوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان بۆ شارەکە. زۆرێکیان ناچارن لە شوێنی کراوە یان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا بخەون. لەم دواییانەدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکانیش لە شارەکە پچڕاوە.

دۆخی مرۆیی کارەساتبار، یادەوەری بە ئازاری ئەو سەردەمە دەهێنێتەوە بیری دانیشتوانی کۆبانی، کە شارەکە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە گەمارۆدرابوو.
تیمی مانگی سوری کوردی بەپەلە بانگەوازیتان لێدەکەین دەستبەجێ دەستوەردان بکەن و بەرپرسیارێتی مرۆیی و ئەخلاقی خۆتان بەرامبەر بە شاری کۆبانی و گەلەکەی جێبەجێ بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار