ئاماری نوێی کۆرۆنا : 1353 تووشبوون و 18 مردن تۆماركرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 1353 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 18 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، هەشت هەزار و 629 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1353 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
ئەو 18 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، 10یان لە پارێزگای سلێمانی، پێنجیان لە پارێزگای هەولێر، دووانیان لە پارێزگای دهۆک و یەکێکیشیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون.
هەروەها 1218 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 130 هەزار و 227 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 332 هەزار و 221 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 297 هەزار و 936 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 873 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 28 هەزار و 412 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
