بەنداوی دەربەندیخان زەنگی مەترسی لێدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زەنگی مەترسی لێدا و رایگەیاند لەمێژووی بەنداوەكەدا ئاوەكە بەو شێوەیە كەمی نەكردووە و بەردی بنی ئاوەكە دەركەتووە.

لەچاو ساڵانی رابردوو، کەمترین داهاتە لە مێژووی تۆمارکراوی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان. ئەم شەپۆلی وشکەساڵییە،  کەمبوونەوەی ئاو کارەساتی وشکەساڵی و کارەساتی خراپتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاندووە:" بە دڵنیاییەوە كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كاریگەری خراپیشی لەسەر پرۆژە گەشتیارییەكانی سنورەكە دەبێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی بەرهەمهێنانی وزەی كارەباشەوە كاریگەری خراپی دەبێت بە جۆرێك لە ئێستادا رۆژانە 400 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لە كاتێكدا ساڵی رابردوو لەم كاتەدا هەزار و 200 مێگاوات كارەبای بەرهەم دەهێنا.

هۆکاری کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە، وشکەساڵی و گلدانەوەی ئاوی رووباری سیروانە لەلایەن ئێرانەوە، بۆیە ئاستی ئاوی بەنداوەکە لەچاو ساڵی رابردوودا حەوت مەتر دابەزیوە.

بەنداوی دەربەندیخان جگە لەوەی سەرچاوەی کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوەی ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە پارێزگای دیالەیە، لە هەمان کاتدا بەشێکی کارەبای نیشتمانیی کوردستانیش دابین دەکات. بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو، ئێستا رۆژانە تەنیا 400 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لەم کاتەدا 1200 مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار