موقتەدا سەدر: هەڵبژاردن بابەتێکی ناوخۆییە و نابێت وڵاتانی دراوسێ "دەستوەردان" بكەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

رێبەڕی رەوتی سەدر لە توتێکدا رایگەیاند:" هەڵبژاردن بابەتێکی ناوخۆییە و نابێت وڵاتانی دراوسێ "دەستوەردان" لەکاروباری ناوخۆیی عێراق بكەن.

ئەمڕۆ هه‌ینی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە تویتێکدا، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند: "هەڵبژاردن بابەتێکی ناوخۆییە و پێویست ناکات هیچ وڵاتێکی دراوسێ دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆیی عیراقدا بکات".

رێبەری رەوتی سەدر، ئەوەشی خستوەتەڕوو، "وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی تر نابێت دەست لە کاروباری ناوخۆ وەربدەن، نەک بە ترساندن و تۆقاندن، ئەگینا لە داهاتوودا بە هەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین''.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەرێوەبچێت و پەرلەمانیش رایگەیاندووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام هاوڵاتیانی عیراق گرفتیان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەمساڵدا هەیە و بەشێکیان باس لەوە دەکەن، ئومێدیان بە حزبەکان نەماوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار