ئێران بنكەی سەربازی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئێران 57 قەڵای سەربازیی لە سنووری پشدەر، چۆمان و سیدەکان دروستکردوون، ژمارەیەک لە قەڵاکان دەکەونە خاکی باشووری کوردستان، لە گوندی وێزەی قەزای چۆمان، سێ قەڵای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان دروستکراون و بە رێگەیەکی 12 کیلۆمەتریش لە دیوی باشووری کوردستانەوە بەیەک بەستراونەتەوە.

ماوەیەکە ئێران بە چەکی قورس و مامناوەند سوپای پاسداران بەرەو قەڵاکان بەڕێدەکات.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوولی 2021،  محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەی "رێزگرتن" لە کوژراوانی "پێشمەرگە موسڵمانەکانی کورد"  لە شاری سنە وتی: پێشتر رامانگەیاندووە جوڵە و بنکەی دژبەرانی شۆڕش قبوڵ ناکەین و بە تووندی بەرەنگاری دەبینەوە".

بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئێران لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زۆر جار پێداگرییان لەسەر ئەو داواکارییانە لە عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و هەڕەشەیان لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

ئێران حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆی دەزانێت و بەم بیانووەوە لە یەک مانگی رابردوودا بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

ئەمساڵ بۆ یەکەمجار عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رۆژی 10.08.2021 لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، داوای دەرکردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد.

دواتر محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران رۆژی 06.09.2021 رایگەیاند، سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چالاکی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بەڵام هێشتا ئەو هێزانە چالاکییان هەیە، بۆیە دانبەخۆداگرتنی سوپاش کۆتاییهاتووە و کۆماری ئیسلامی وەڵامێکی تووندی ئەو چالاکییانە دەداتەوە.

حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1983 و دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بەسەر ناوچە رزگارکراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا گرتەوە، بنکە و بارەگاکانیان لە باشووری کوردستان جێگیرکرد.

ئەو حزبانە ساڵانێکە چالاکی پێشمەرگانە و چەکدارییان راگرتووە و هۆکاری ئەمەش بۆ رەچاوکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان دەگەڕێننەوە

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار