سه‌عدى پیره: پێویسته لێپێچینه‌وه له‌وانه‌بكرێت كە كارەساتی شەنگال یان خوڵقاند
"پێویستە کچان و ژنان كە قوربانی یەكەمی شەنگال بوون بە دەنگەكانیان تۆڵە بكەنەوە"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له شه‌نگاله‌وه رایگەیاند:"ده‌كرا كاره‌ساتى شه‌نگال ڕونه‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى پێش كاره‌ساتى شه‌نگال له‌وێ بوون به‌رگریان بكردایه بۆیه پێویسته لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له شه‌نگال له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، بەداخەوە ژمارەیەکی زۆری ژنان و كچانى ئێزیدى بوونە قوربانی و ژمارەیەکیش بە دڕندانەترین شێوە دوور لە بەها مرۆڤایەتیەکان کە هیچ ئاینێکی ئەرزی و ئاسمانی قبوڵی ناکات ئازاریان چەشت ، بەداخەوە تا وەکو ئێستاش بەسەدان لەو کچ و ژنانە کە ئێمە بەدایک و خوشک و کچی خۆمانیان دەزانین بێ سەر و شوێنن .
سه‌عدى پیره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لەسەرەتای دروستبوونی کارەساتەکە کە بەداخەوە دەکرا روونەدات ئەگەر ئەو هێزانەی پێش کارەساتەکە لە شەنگال بوون شەنگال و ناوچەکەیان چۆڵ نەکردبا، بۆیە پێیان وایە دەبێت لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە بەهۆی کەمتەرخەمیان ئەو کارەساتە گەورەی لێ کەوتەوە ، قوربانی یەکەمیش کچان و ژنانی شەنگال بوو ، لە ئێستاشدا کە هەڵبژاردنی پێش وەختەی عیراق بەڕێوەیە پێویستە پێش هەموو چین و توێژێک کچان و ژنانی شەنگال بەدەنگەکانیان تۆڵەی خۆیان لەو کەس و لایەنەنانە بکەنەوە کە بوونە هۆی ئەو مەینەتیەی بەسەریان هات .
