قوباد تاڵەبانی: بەهەموومانەوە بۆشایی مام و كاك نەوشیروان پڕ دەكەینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتى

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" بەشێكی زۆرتان بێ مامی و بێ كاك نەوشیروانیتان پێوەدیار بێت، هەر كەسێكمان نەمانتوانیبێت ئەو بۆشاییەتان بۆ پڕبكەینەوە، داوای لێبوردنتنا لێ دەكەین، چونكە ئەو بۆشاییە بەهەموومان پڕدەكرێتەوە".

ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، قوباد تاڵەبانی، لە كەرنەڤاڵی پێشمەرگە دێرینەكانی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند، دەزانم بەشێكی زۆرتان گلەییی و تێبینتان هەبێت، بەشێكی زۆرتان بێ مامی و بێ كاك نەوشیروانیتان پێوەدیار بێت، هەر كەسێكمان نەمانتوانیبێت ئەو بۆشاییەتان بۆ پڕبكەینەوە، داوای لێبوردنتنا لێ دەكەین، چونكە ئەو بۆشاییە بەهەموومان پڕدەكرێتەوە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، بۆ هەڵبژاردن دروشمی بەیەكەوە بەهێزترینمان هەڵبژاردوە، چەند ساڵی رابردوو پێكەوە نەبووین، لەسلێمانی بۆ هەڵبژاردن ململانێیەكی نابەجێی ناخۆیمان هەبوو كە زیانی بەخۆمان و شۆڕشەكەی ئێوەو ئەم ناوچەیە دەگەیاند، بەڵام ئەمجار پێكەوەین، ئەم ناوچەیە پڕە لەكەسی دڵسۆزی وەك ئێوە، بۆیە بەیەكەوە باشتر دەتوانین داكۆكی لەماف و شایستەكانی ئێوە بكەین و داكۆكی لەقەوارەی هەرێم بكەین.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، پێكەوە دەتوانین بەرگری لەو خاكی كوردستانە بكەین كە ئێوە شۆڕشتان بۆ كرد، بۆیە دەتوانین لەبەغدا كە ناوەندی بڕیارە گرنگەكانی ئەم وڵاتەیە بەرگری لەئێوەو ماڵ و منداڵتان بكەین، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو لەبەغدا لایەنی عیراق و كوتلەی پەرلەمانی نەما نەیبنین، ئەوەی بۆمان دەركەوت نیەتێك هەیە بۆ سنورداركردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی، بۆیە تەنها ناتوانین لەسلێمانی و هەولێر روبەڕووی ئەو مەترسیە ببینەو‌ە، بۆیە دەبێت لەبەغدا روبەڕووی ببینەوە، بۆیە بەیەكڕیزی ئێمە لەبەغدا توانیمان بەشێك لەمافەكان بپارێزین.

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، داوا لەپێشمەرگە دێرینەكان دەكەین خۆتان و كەسوكارتان متمانەی خۆیان بەهاوپەیمانی بدەن و رۆژی 10ی 10ی 2021 بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بەهاوپەیمانی كوردستان بدەن، ئەوانەشی ناڕازین و دەڵێن دەنگ نادەین، دڵنیام بەهیچ شێوەیەك پشت لەحزبەكەی خۆیان ناكەن و رۆژی دەنگدان دەنگ هاوپەیمانی کوردستان دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە متمانەدان بەهاوپەیمانی دەتوانین خزمەتگوزاری زیاتر بكەین، چونكە دەنگدانی ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە، ئەمجارە لەسەر ئاستی بازنەیەو هەر ناوچەیەو كاندیدەكانی دیاریكراون و دەبێت بەوریاییەوە رۆژی دەنگدان دەنگبدەن و لەسەر كاغەزی دەنگدان لۆگۆی هاوپەیمانی هەیە كە هاوپەیمانییەكەی مام  كاك نەوشیروانە، بۆیە دەبێت دەنگ بەهاوپەیمانی و كاندیدەكانی بدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار