جۆ بایدن باسی هەرێمی كوردستان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

ڕۆبەرتۆ پاڵه‌دینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند:" سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بەسەقامگیریی عێراق‌و هەرێمی کوردستانەوە".

ڕۆبەرت پاڵەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :"ئەمریکا پابەندە بەهاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان‌و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە، دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بەسەقامگیریی عێراق‌و هەرێمی کوردستانەوە".

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان وتیشی:"ئەمریکا هاوکار دەبێت بۆ سەقامگیریی هەرێم لەلایەنی ئەمنی‌و پەرەپێدانی لەڕوی ئابورییەوە".

ڕۆبەرتۆ پاڵه‌دینۆ جەختیشیکردەوە : "کاردەکەین بۆئەوەی کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە بێنە هەرێمی کوردستانەوەو ڕۆڵیان هەبێت لەبواری وەبەرهێناندا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار