نێچیرڤان بارزانی: بەربژێرەکانی پارتی بنێرنە بەغدا تا داکۆکی لە مافەکانتان بکەن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:" ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و دەرگەیەکی نوێ دەکاتەوە، بۆیە داوای لە خەڵک کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بە دەنگدەرانی بازنەی سێیشی وت:" بەربژێرەکانی پارتی بنێرنە بەغدا تاوەکو داکۆکی لە مافەکانتان بکەن".
ئەمرۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021، نێچیرڤان بارزانی،جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی لە شێخان رایگەیاند:" ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و دەرگەیەکی نوێ دەکاتەوە، بۆیە داوای لە خەڵک کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بە دەنگدەرانی بازنەی سێیشی وت:" بەربژێرەکانی پارتی بنێرنە بەغدا تاوەکو داکۆکی لە مافەکانتان بکەن".
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی هەوڵەکانی حزبەکەی بۆ کوردستان کرد، رایگەیاند، ئاوەدانییەکی گەورە لەسەر دەستی پارتی بەدیهاتووە.. لە هەر شوێنێکیش پارتی فەرمانڕەوابێت، ئارامی و خۆشگوزەرانیی لێیە. لەبارەی شێخانیش وتی، "گرنگە ئەو پێکەوە ژیانەی شێخان بمێنێت و... جوانی کوردستان بەو پێکەوەژیانەیە."
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی وت کە سەرکەوتنی پارتی، "سەرکەوتنی خەباتی میللەتی کوردە" و دەیانەوێت لە بەغدا سەنگی پارتی بچەسپێنن. هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە "پارتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد دەچێتە بەغدا."
وەکو جێگری سەرۆکی پارتی باسی کرد، دەستکەوتی نووسراو لەسەردەستی پارتی بەدیهاتوون و بەردی بناخەی دیموکراسی لەم وڵاتە بە پێشنیازی پارتی بووە. باسی هەوڵی حیزبەکانی دیکەیشی کرد، بەڵام وتی، "پشکی شێر" بەر پارتی کەوتووە.
