هاوپەیمانی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی راگرت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند:"بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، سەرۆکی کۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بڕیاریانداوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن.
دەقی راگەیەنراوەکە:
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان
جەماوەرە دڵسۆزەکەی هاوپەیمانی کوردستان؛
بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرێت. داواکارین کاندیدە بەڕێزەکانی هاوپەیمانی کوردستان و هەموو کادر و هەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هەموو چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن. هەروەها داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا.
سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان
2/10/2021
