لە پەراوێزی داواکەی جەمیل بایک بۆ پشتیوانی کردنی یەکێتی لە هەڵبژادنی 10ی10 دا
"یه‌کێتى بۆ هه‌بوون و دروستکردنى به‌ره‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌رى زۆر گرنگه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
"ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا پشتیوانى له یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان (یه‌نه‌که) بکرێت و ئه‌وه‌ش ببێته بناغه‌ى دروستکردن و بونیاتنانى به‌ره‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌ری، چونکه یه‌کێتى بۆ هه‌بوون و دروستکردنى به‌ره‌یه‌کى وه‌ها زۆر گرنگه".
سیروان ڤیان له وتارێکدا که تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى "هاوڵاتى" ناردووه به‌ناونیشانى(بۆ ده‌بێت پشتیوانى له یه‌کێتى بکرێت) ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که "ده‌بێت رێکخستنه‌کانى تر‌ى کورد به بێ ئه‌وه‌ى خۆیان بخه‌نه ناو حساباتى حیزبییه‌وه پشتیوانى له یه‌کێتى بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه روونه‌دات و رێکخستنه کوردییه دیموکراسیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان له هه‌ڵبژاردندا یه‌کێتییه‌ک و یه‌کگرتوویه‌ک دروست نه‌که‌ن ئه‌وا هێڵى کوردى یارمه‌تیده‌ر و خیانه‌ته‌کار له ناوچه سۆرانییه‌کان و سلێمانیدا ده‌بنه خاوه‌ن کاریگه‌رى و ئه‌وه‌ش بۆ هێڵى کوردى نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراتیک شکست و له‌ده‌ستدان و ته‌نانه‌ت دۆڕانێکى زۆر گه‌وره ده‌بێت".
ده‌قى وتارى سیروان ڤیان:
بۆ ده‌بێت پشتیوانى له یه‌کێتى بکرێت
سیروان ڤیان
زۆر جار باسى ئه‌وه ده‌که‌ین، که کورد به قۆناغێکى گرنگدا تێده‌په‌ڕێت. کێشه و قه‌یرانه‌کانى سیستمى جیهانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا وه‌رسوڕاوه بۆ شه‌ڕ. ئه‌و کێشانه‌ى که هه‌یه و ئه‌و شه‌ڕانه‌ى رووده‌ده‌ن شه‌ر و کێشه‌کانى رۆژگارى ئه‌مڕۆ نین، یانى هه‌موویان عایدى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نین، به‌ڵام ئه‌و شتانه لێره رووده‌ده‌ن. ئه‌وه راستییه‌که و ده‌بێت هه‌موو که‌س به‌پێى ئه‌و راستییه بجوڵێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جموجوڵ نه‌کرێت له‌و کاته‌دا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راستییه‌کان شکست به دواى خۆیدا ده‌هێنێت. ته‌نها شکستیش نا، به‌ڵکو دۆڕان و له ده‌ستدانى گه‌وره‌ش له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت. له ماوه‌ى کورت مه‌ودا له کوردستان نمونه‌ى وه‌ها روویانداوه. ئه‌گه‌ر گه‌لى کورد به‌پێى ئه‌و راستییانه و به‌پێى ئه‌و شه‌ڕه، که له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردستاندا رووده‌دات خۆى ئاماده نه‌کات و به‌پێى ئه‌وه‌ى نه‌جوڵێته‌وه، ئه‌وا له ده‌ستدان و دۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت. ئه‌و به‌ها و نرخ و ده‌ستکه‌وتانه، که به تێکۆشان به‌ده‌ستهاتوون له ده‌ست ده‌چن. ده‌بێت بزووتنه‌وه و رێکخستنه‌کانى کورد به‌پێى ئه‌و راستییه هه‌نگاو بنێن. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوى سیاسى به‌پێى ئه‌وه نه‌نرێت ئه‌وه به ماناى ئه‌وه‌یه، که ته‌سکبینى و گرێکوێره‌یه‌کى سیاسیى هه‌یه، یانى غه‌فڵه‌ت هه‌یه. ئه‌و راستییه له ناو ئێمه‌دا هه‌یه بۆیه سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ری. پێویسته ئێمه راستیى خۆمان و راستیى دونیا له رووى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌وه باش بناسین و لێى تێبگه‌ین. ئه‌وه هه‌ڵگرتنى هه‌نگاوى راست و دروست گرنگه. ئه‌وه راست نییه، که ئه‌و شتانه ئیهمال بکه‌ین و خۆمان به جیاواز نیشان بده‌ین. ئه‌وه شتێکى کرده‌یى نییه و پێویستیش به‌و ئیهمالکردن و خۆ به جیاواز زانینه نییه.
له کاتێکى وه‌ها گرنگ و قه‌یرانایدا له عێراق و باشوورى کوردستان هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پێویسته بزووتنه‌وه‌کانى کورد له هه‌ڵبژاردندا له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسى و هێرشانه‌ى ئه‌نجام ده‌درێن و پلانیان بۆ دانراوه، به‌ره‌یه‌ک دروست بکه‌ن. پێویسته ناوه‌ندى ئه‌و به‌ره‌یه له ناوچه سۆرانییه‌کاندا بێت. ئه‌و به‌ره‌یه، یانى جه‌بهه و بلۆک، ده‌بێت له دژى دید و تێگه‌یشتى پاکتاوکارى به‌رامبه‌ر به هێڵى کوردى دیموکراتیک و نیشتمانپه‌روه‌ر دروست بکرێت. چونکه هێرش له‌سه‌ر هێڵى کوردى دیموکراتیک و نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌یه. ئه‌و هێرشه گه‌وره‌ترین مه‌ترسیى نزیک و به‌رچاوه. په‌یوه‌ندیى به هه‌بوون و داهاتووى گه‌لى کورده‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه تێکنه‌شکێنرێن و مه‌ترسییه‌کان نه‌ڕه‌وێنرێنه‌وه، هیچ کوردێک و بزووتنه‌وه‌یه‌کى کورد ناتوانێت کارێکى جیاواز و گرنگ ئه‌نجام بدات، ناتوانێت پێشکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. له ئێستا به دواوه له کوردستان پێشکه‌وتن به تێکشکاندنى ئه‌و هێرشانه و له ناوبردنى ئه‌و مه‌ترسییانه به‌دى دێت. باشه چى رووده‌دات و مه‌ترسییه‌که چییه؟ بۆ ده‌بێت به‌ره له ناوچه سۆرانییه‌کاندا دروست بکرێت؟
ئه‌گه‌ر رووداوه‌کانى دونیا، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردستان له به‌رچاو بگیردرێن ئه‌وا مه‌ترسییه‌که ده‌بینرێت. به ڕاستى له‌مساڵانه‌ى دوایدا تێگه‌یشتن له‌سه‌ر ئه‌وه باشتر دروست بوو، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست عه‌قڵییه‌تى مۆدێڕنیته‌ى کاپیتالیستیى لیبراڵ بینینى راستییه‌کانى زۆر قورس و دژوار کردووه. ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریى له‌سه‌ر رێکخستنه‌کانى کورد هه‌یه. بێگومان ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ش هه‌یه. ئه‌گه‌ر په‌رده‌که لاببرێت، ئه‌و راستییه‌ى که هه‌یه و رووده‌دا بۆ کورد باشتر ده‌بینرێت و روون ده‌بێته‌وه.
ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌یه‌وێت هه‌بوونى گه‌لى کورد بسڕێته‌وه، چونکه ده‌وڵه‌تى تورکیا دوژمنه گه‌وره و سه‌ره‌کییه‌که‌ى گه‌لى کورده. ده‌وڵه‌تى تورکیا هه‌بوونى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى سڕینه‌وه‌ى کورد بونیاتناوه و خۆیشى به‌وه پێناسه‌ى کردووه، چونکه کورد و کوردستان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌بوونى خۆى ده‌زانێت. له سه‌ره‌تاوه تاوه‌کو رۆژگارى ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌وڵه‌یان هه‌بووه و هه‌یه. ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه، یانى پرۆسه‌ى سڕینه‌وه‌ى هه‌بوونى گه‌لى کورد ته‌واو بکه‌ن، چونکه کورد ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته ئاستى ئازادی. ده‌وڵه‌تى تورک گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه، که ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و پلانه‌ى خۆى جێبه‌جێ نه‌کات ئیدى کورد ئازاد ده‌بن و پێگه‌ى سیاسى و حقوقى و یاسایى به‌ده‌ست ده‌هێنن و به‌وه‌ش کۆتایى به تموحه‌کان و ئامانجه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دێت. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه روونه‌دات ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌ستى به پرۆسه و قۆناغى هێرشکردن و جێبه‌جێکردنى ئه‌و پلانه کردووه. رژێمى فاشیستیى ئاکه‌په – مه‌هه‌په بۆ ئه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر کار و ده‌سه‌ڵات. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاکتۆرى سیاسیى ئه‌و رژێم و پلانه‌یه.
هه‌ندێک کورد و هه‌ندێک رێکخستنى کوردیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و راستییه بشارنه‌وه، یان به شێوه‌یه‌کى جیاواز نیشانى بده‌ن. له باشوور ئه‌و جۆره هه‌وڵ و نزیکایه‌تییه هه‌یه. له شوێنه‌کانى تریشدا هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى هێرشه‌کان باشووره، بۆیه له رووى سیاسیه‌وه ئێستا باشوور گرنگتره. ئه‌و که‌سانه‌ى، که ئه‌و کاره ده‌که‌ن بوونه‌ته هاوکار و یارمه‌تیده‌رى داگیرکه‌رى و چوونه‌ته ناو خیانه‌ت و مرۆڤه‌کان و ده‌ورووبه‌ره‌که‌ى خۆیان فرۆشتووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه یارمه‌تیده‌ره بۆ داگیرکه‌رى له بادینان به زۆر زاڵکراوه و کۆمه‌ڵگه سه‌رکوت و بێده‌نگ کراوه، ده‌بێت له ناوچه سۆرانییه‌کان و به تایبه‌تى له ناوچه‌ى سلێمانى پێشه‌نگایه‌تى بۆ هێڵى کوردى دیموکراتیک و نیشتمانپه‌روه‌ر بکرێت، چونکه ناوچه‌ى سلێمانى و گه‌لى سلێمانى له بزووتنه‌وه‌ى رزگاریى کورد له باشووردا واتایه‌کى زۆر گرنگ و کاریگه‌رییان هه‌یه. گه‌لى سلێمانى له مێژوودا رۆڵێکى وه‌هایان گێڕاوه و ئه‌وان له باشوور بۆ بونیاتنان و چه‌سپاندنى هێڵى نیشتمانپه‌روه‌رى بوونه‌ته ژێرخان و به‌ردى بناغه. یانى هێڵى نیشتمانپه‌روه‌ریى باشوور له سلێمانیدایه.
گه‌لى سلێمانى هێڵى نیشتمانپه‌روه‌ریى بونیاتناوه و له هه‌مان کاتدا پێشه‌نگایه‌تیشى بۆ کردووه. بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه فاشیستییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک تێکبشکێنرێن و مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌بوونى کورد کۆتایى پێ بێت، ئێستا پێویستى به پێشه‌نگایه‌تیى گه‌لى سلێمانى هه‌یه، چونکه ئه‌وه‌ى بۆ کوردان پێویسته هه‌ڵوێستى گه‌لى سلێمانییه. ده‌بێت هه‌ڵه تێگه‌یشتن دروست نه‌بێت، چونکه پێشه‌نگ بۆ سلێمانى پێویست نییه، به‌ڵکو پێشه‌نگایه‌تیى سلێمانى بۆ وڵات پێویسته. ده‌بێت له‌و جیاوازییه تێبگه‌ین. وڵات پێویستى به ناسنامه، هه‌ڵوێست و شێوازى سلێمانى و خه‌ڵکى سلێمانى هه‌یه. ئه‌گه‌ر سلێمانى له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا ئه‌و پێشه‌نگایه‌تییه بکات ئه‌وا هه‌ڵوێست و شێوازى سلێمانى یانى هێڵى کوردى نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌وه‌ش له سه‌رتاسه‌رى باشووردا ده‌چه‌سپێت و بۆ پارچه‌کانى تر‌ى کوردستانیش ده‌بێته هه‌نگاوێک و سه‌ره‌تاییه‌کى زۆر گه‌وره.
بێگومان ئه‌وه خۆى له خۆڕا دروست نابێت و روونادات. ئه‌وه بابه‌تێکى سیاسییه و پێویسته رێکخستنه سیاسییکانى کورد به به‌رپرسیاریى خۆیان هه‌ستن و ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن. ده‌بێت رێکخستنه‌کانى کورد به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ناوچه سۆرانییه‌کان و سلێمانى هه‌ڵوێستێکى وه‌ها بگرنه‌به‌ر و هه‌نگاوى پێویستى بۆ بنێن، بۆیه پێویسته له هه‌ڵبژاردندا به‌ره‌یه‌کى وه‌ها دروست بکرێت. ئه‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه پێویستى به هه‌ڵوێست و بۆچوونێکى سیاسى و ستراتیژیى هه‌یه. ده‌بێت هیچ که‌س و هیچ رێکخستنێک به شێوه‌یه‌کى ئاسایى له هه‌ڵبژاردن نزیک نه‌بێته‌وه. ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا پشتیوانى له یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان (یه‌نه‌که) بکرێت و ئه‌وه‌ش ببێته بناغه‌ى دروستکردن و بونیاتنانى به‌ره‌یه‌کى نیشتمانپه‌روه‌ری، چونکه یه‌کێتى بۆ هه‌بوون و دروستکردنى به‌ره‌یه‌کى وه‌ها زۆر گرنگه. ده‌بێت رێکخستنه‌کانى تر‌ى کورد به بێ ئه‌وه‌ى خۆیان بخه‌نه ناو حساباتى حیزبییه‌وه پشتیوانى له یه‌کێتى بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه روونه‌دات و رێکخستنه کوردییه دیموکراسیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان له هه‌ڵبژاردندا یه‌کێتییه‌ک و یه‌کگرتوویه‌ک دروست نه‌که‌ن ئه‌وا هێڵى کوردى یارمه‌تیده‌ر و خیانه‌ته‌کار له ناوچه سۆرانییه‌کان و سلێمانیدا ده‌بنه خاوه‌ن کاریگه‌رى و ئه‌وه‌ش بۆ هێڵى کوردى نیشتمانپه‌روه‌ر و دیموکراتیک شکست و له‌ده‌ستدان و ته‌نانه‌ت دۆڕانێکى زۆر گه‌وره ده‌بێت.
