نوری مالکی: سەدام لە دۆسیە گەورەکاندا دادگایی نەکرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوری مالکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند:" سەدام لە دۆسیە گەورەکاندا دادگایی نەکرا تەنیا لە یەک دۆسیەدا نەبێت، ئەی کوا دادگاییکردن لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئاوارەکردنی کوردەکان و شەهیدکردنی 22 هەزار کەس لە گەنجەکانیان، بۆیە دەڵێم هەمووان بێبەش بوون لە دادگاییکردنی سەدام لە تەواوی ئەم دۆسیانە".
ئەمڕۆ یەکشهممه 3ی تشرینی یەکەم 2021، نوری مالکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەلحەدەس رایگەیاند:" هیچ کام لەو تاوانبارانە، ئەو دادگاییە دادپەروەرانەیە نەکران وەک ئەوەی نیشانی جیهان دران".
وتیشی "من لە زیندان سەردانی سەدام حسێنم نەکرد و ئامادەی دادگایی کردنەکەی و لەسێدارەدانەکەشی نەبووم، بەڵام گەر لەسێدارە نەدرایە باشتر بوو، هەرچەندە ئەوە بڕیارێک بوو دەبوو جێبەجێ بکرایە".
نوری مالکی باسی لەوەشکرد، سەدام لە دۆسیە گەورەکاندا دادگایی نەکرا تەنیا لە یەک دۆسیەدا نەبێت، ئەی کوا دادگاییکردن لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئاوارەکردنی کوردەکان و شەهیدکردنی 22 هەزار کەس لە گەنجەکانیان، بۆیە دەڵێم هەمووان بێبەش بوون لە دادگاییکردنی سەدام لە تەواوی ئەم دۆسیانە.
بەیانی رۆژی 30ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2006 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق لەسێدارەدرا.
