هەدەپە: مام جەلال ئەمڕۆ لە دڵی ئێمەدایە و هێزمان پێ دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەو لە دڵی ئێمەدایە و هێزمان پێ دەدات.

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یەکەم 2021، هەدەپە لە پەیامەکەیدا کە بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال، سکرتێری پێشووی یەکێتی و سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق  لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەشڵێت:چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی پێشەوای کورد و تێکۆشەری ئازادی گەلی کوردستان مام جەلال تاڵەبانی تێپەڕی، ئەو ئەمڕۆ لە دڵی ئێمەدایە هێز دەداتە تێکۆشانی یازادی ئێمە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان سکرتێری پێشویی یەکێتی بە ڕێزداری بەبیردەهێننەوە، مام جەلال بە یەکێک لە دۆستەکانی جوڵانەوەی کورد لە باکوری کوردستان ناسراوە و ئەمڕۆش کەجەکە پەیامێکی بۆ ساڵیادەکە بڵاو کردەوە و بە گرنگیەوە باسی لە دۆستایەتی رێبەری گەلی کورد و مامجەلال کردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار