‏کازمی: بە پێداگری گەنجەكانمان هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێكی نیشتمانی

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

مستەفا کازمی رایگەیاند:" بە هۆشیاری، نیشتمانپەروەری و پێداگری گەنجەكانمان لەسەر دروستكردنی ئایندە، هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێكی نیشتمانی".

مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بە هۆشیاری، نیشتمانپەروەری و پێداگری گەنجەكانمان لەسەر دروستكردنی ئایندە، هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێكی نیشتمانی.".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، "وادەمان 10ی تشرینی یەكەمە بۆ گۆڕانكاری".

وتیشی، "بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و ڕێڕەو و سەروەریی عێراق و ئەو کەسەی کە نوێنەرایەتی ڕۆحی نیشتمانپەروەری عێراقی دەکات و بەرواری 10ی  ئۆکتۆبەری ئێمەیە بۆ ئەوەی گۆڕان دروست بکات".

 

مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەوانە هەڵبژێرن كە یەكێتی و سەروەری عێراق دەپارێزن، ئەوانە هەڵبژێرن كە نوێنەرایەتی گیانی نیشتمانپەروەری عێراق دەكەن".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار