عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: داوا له خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كه‌م ده‌نگ به پارتی بده‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، سه‌ركرده‌ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ داوا له خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كات ده‌نگ به كاندیدانی حزبه‌كه‌ی له‌و شاره بده‌ن كه‌له هه‌ردوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك و دوون.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 3ی تشرینی یەکەم 2021، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئەمڕۆ لە کەرکوکی دڵی کوردستان لە گوندی چیمەنی گەورە (چیمەنی شەھیدان) لەگەڵ پۆلێک گەنجی خۆشەویست و پڕ لە ئازایەتی کە بۆ لەمەودوا وەک برا و گیان فیدایانە لەگەڵمان دەبن و درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدەن لە سەر ڕێبازی بارزانی نەمر و ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "سەردانمان بۆ ئۆفیسی ھەردوو کاندیدانی پارتیمان لە شاری کەرکوک مامۆستا نەجوا حەمید کاکەیی کاندیدی ژمارە 52 لە بازنەی دوو، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا کاندیدی ژمارە 30 لە بازنەی یه‌ك
راشیگەیاندووە:" پشتیوانی خۆمان بۆیان دەربڕی و داواش لە خەڵکی کەرکوکی نیشتیمان پەروەر و شاری کوردایەتی دەکەین بەوپەڕی تواناوە پشتیوانی ئەو دوو کاندیدە شایستەیە بکەن و دەنگیان پێ بدەن".
