سبەینێ‌ موچەی زۆرترین وەزارەت و دەستە دابەشدەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی ئاوبری حكومەتی هەرێم رایگەیاند:"سبەینێ‌ زۆرترین وەزارەت و دەستە موچە وەردەگرن".

​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، وەزارەتی دارایی ئاوبری حكومەتی هەرێم  لیستی موچەی ئەم هەفتەیەی راگەیاندو بڵاویكردەوە، بەو پێپە سبەینی هەر یەك لە :" وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و داد و  سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و وەزارەتی پلان دانان و پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی خوێندنی باڵا  و موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجومەنی دادوەری و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشدەكرێت".

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە دارایی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی (ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشینی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش) دابەشدەكرێت.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار