موقته‌دا سه‌در: ده‌بینه هێزى یه‌كه‌م له په‌رله‌ماندا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند:" ده‌بنه هێزى یه‌كه‌م له په‌رله‌مانى عێراق و كارنامه‌یه‌كى نوێیان داناوه جێبه‌جێى ده‌كه‌ن".
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 3ی تشرینی یەکەم 2021، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند:" له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌بنه هێزى یه‌كه‌م له‌ناو په‌رله‌مان و زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست ده‌هێنن".
سه‌در ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو:" عێراق پێویستى به ئه‌قڵ و لۆژیكه بۆ پاراستنى ئاشتى و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى جێبه‌جێكردنى چاكسازى به‌ڵام پێویستى به‌هێزیشه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌مریكاو ئیسرائیل و دوژمنه‌كانى ووڵات".
له‌هه‌ڵبژاردنى ڕابردووى په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌وته‌كه‌ى سه‌درو حزبى شیوعی و هه‌ندێك كاندیدى سه‌ربه‌خۆ پێكه‌وه توانیان 54 كورسى به‌ده‌ست بهێنن و به‌هۆى پشتیوانى خۆپیشاندانه‌كانى ڕابردووى عێراق ڕه‌وتى سه‌در به‌هیوایه ڕێژه‌ى كورسیه‌كانى زیاد بكات و به 100 كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنى 10 ئۆكتۆبه‌ر به‌شداره.
