مەسرور بارزانی عەنكاوە دەكاتە قەزا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 هاوڵاتى

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانێكیدا بۆ عەنكاوە بڕیاریدا ناحیەكە بكرێت بە قەزا.

​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، مەسرور بارزانی، لەوتارێكدا لە عەنكاوە رایگەیاند: "وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنكاوە بكرێت بە قەزا، تا خزمەتی زیاتری دانیشتوانەكەی بكرێت".

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  وتیشی: "خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە جارێكی دیكە سەردانی شارۆچكەی عەنكاوەمان كرد، كە بووەتە ناوەندێكی گرنگ بۆ پێكەوەژیانی ئایینی و كۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، هەروەها بووەتە ناوەندێك زۆر لەو خوشك و برا كریستیانانەی كە لە ناوچە و شوێنەكانی دیكەی عیراق لەبەر هەر هۆكارێك نەیتوانیوە لەوێ بمێننەوە روویان كردووەتە ئێرە و لێرە نیشتەجێبوون.

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەكرد:" شارۆچكەی عەنكاوە یەكێكە لەو شارۆچكانەی كە دەبینین رۆژ بە رۆژ پێشڤەچوونێكی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و گەورەتر دەبێت، ئێمەش بەناوی حكومەتەوە هاتووین و من لێرەوە پێتان رابگەیەنم كە جەنابی وەزیر و جەنابی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنكاوە بكرێت بە قەزا، تا بتوانرێ خزمەتێكی زیاتری دانیشتوانی بكرێت، هیوادارم هەمووتان سەركەوتووبن، ئەوەی لە دەستی ئێمەش بێت یارمەتیتان دەدەین، بەڵام ئەمە بێگومان بەرپرسیاریەتی زیاتریش دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەم قەزایە كە دەبێ لە هەموو رووێكەوە هەوڵی ئەوە بدەن، كە خزمەتی دانیشتوانی ئەم قەزایە و هەولێر و كوردستان بە گشتی بكەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار