كاره‌باى سلێمانى: ئەگەر پارە نەدەن کارەباتان دەبڕدرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند:"ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پارەی کارەبایان لە کاتی خۆیدا نەداوە بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، "ئەگەر پارەکان نەدەن کارەباکانیان دەبڕدرێت".
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند: "له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێى ئه‌و پسوڵانه بۆیان ده‌چێته‌وه له‌كاتى خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێک هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش ئه‌وه‌ی بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان پاكتاونه‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو ده‌كه‌ن."
بەڕێوەبەرایەتیەكە باسی لەوەشکردووە، "حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، پێویسته ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كردوویه‌تی جارێكی دیكه له رێگه‌ی داهاته‌وه پاره‌كانی كۆبكاته‌وه و به‌شێك له‌و داهاته جارێكی دیكه به‌كاردێته‌وه بۆ هاوڵاتیان له رێگه‌ی چاكسازیكردن له تۆڕه‌كانی كاره‌با."
