ئێران دوا هۆشداری دەداتە هەرێمی كوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لەهەرێمی کوردستان دەکاتو ڕایگهیاند:" دانبەخۆداگرتنی ستراتیژیمان تاسەر نابێت".
ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "خۆڕاگری ستراتیژی ئێران بەرامبەر بونی "کۆمەڵە تیرۆرستییەکانی" هەرێمی کوردستان خەریکە نامێنێت".
سەعید خەتیبزادە داوا لەحکومەتی هەرێمو حکومەتی ناوەند دەکەم چەک لەدەستی ئەو کۆمەڵانە وەربگرنەوەو بنکەو بارەگاکانیان دابخەن " وتیشی:"حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گوتوویانە لە هەوڵدان" ئەم بابەتە "چارەسەر بکەن"، بەڵام ئەم هەوڵانە "بەگوێرەی پێویست نین، چونکە کۆماری ئیسلامی لەوە زیاتر دەستدرێژی بۆسەر سنوورەکانی تەحەمول ناکات".
خەتیبزادە بە ئاماژە بەوەی کە "ناکرێت لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا" هەندێک گرووپی دژبەری ئێران بنکەی سەربازییان هەبێت، گوتی، بە بەغدا و هەرێمی کوردستانیان گوتووە "ئەم گرووپ و بنکانە دەبێت کۆبکرێنەوە و چەک بکرێن و ئەگەریش کەڵکی خراپ لە سنوور وەردەگیرێت، هەرێم و حکومەتی ناوەندیی بەغدا دەبێت ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێ بکەن".
هۆشداریهكهى ئهمڕۆى وهزیرى دهرهوهى ئێران لهكاتێكدایه، ڕۆژى 6ى ئهیلولى ئهمساڵیش محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چالاکیی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بەڵام هێشتا ئەو هێزانە چالاکییان هەیە، بۆیە دانبەخۆداگرتنی سوپاش کۆتاییهاتوە".
لەڕاگەیهندراوێكیشدا ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی کوردستانی ئێران ئاماژهیان بهوهدا، "ئەو شوێنانەی کە ئێران هەڕەشەی کردنە ئامانجیان دەکات، شوێنی ژیانی پەنابەرانی سیاسیو خەڵکی مەدەنینو سەدان ژنو منداڵی پەنابەر کە بەهۆی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی دەسەڵاتی ئێران خاکو وڵاتی خۆیان جێهێشتوە، لێیان دەژین".
ئاماژهیان بهوهشدابوو، "کۆماری ئیسلامی بۆ کاولکارییو دەستێوەردانی زیاتر دەگهڕێتو دەیەوێت بەکەڵکوەرگرتن لەدۆخی ناوچەکەو دانبەخۆداگرتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر تاران، قەیرانێکی دیکە بخولقێنێت".
ناوەندی هاوکاری بریتین لهههردوو حزبى دیموكراتهكهى ڕۆژههڵاتو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
