وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: لەئێستادا هیچ دامەزراندنێك نییە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:" هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت".

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا سەنتەری وەزارەته‌كه‌ی ئاشکرای كرد: "لە ئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوه‌".

راشیدەگەیه‌نێت: "وەک هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە".

وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی لێرە و لەوێی هاوڵاتیان دەکرێت وەک پێشمەرگە، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تیادانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن  بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە فه‌رمی رایدەگەیه‌نێت.

وەزیری پێشمەرگه ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لە ئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستمە، بێ بنەمایەو ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی فه‌رمیەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار