قوباد تاڵهبانی: هاتوین بەهەمان رۆح و ورەوە خاوەنداری ههولێر بکەین
"گەراندنەوەی سەقامگیری بۆ هەولێر و هەولێرییەکان بە دەنگدانتان دەبێت بەم هاوپەیمانییە"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سهرۆكی لیستی هاوپهیمانی كوردستان رایگەیاند:" هاتووین بەهەمان رۆح و ورەوە خاوەنداری ئەم شارە بکەین و بیگەرێنینەوە بۆ خەڵکە رەسەنەکەی".
ئەمڕۆ دووشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2021، قوباد تاڵهبانی، سهرۆكی لیستی هاوپهیمانی كوردستان له میانی بهشداریكردنی له كهرنهڤاڵی لیستهكهی له شاری ههولێر رایگهیاند: "هاتووین بەهەمان رۆح و ورەوە خاوەنداری ئەم شارە بکەین و بیگەرێنینەوە بۆ خەڵکە رەسەنەکەی." وتیشی " بەدوبەی بونی هەولێر ئەوەیە کە لەدەرەوەی ناو شاری هەولێر ئاوی خواردنەوە نییە؟ بۆیە دەڵێین هەرچی لە چاوی ئەوان بە دوبەی دەچێت پیرۆزیان بێت".
لهوتارهكهیدا بۆ ئامادهبوانی كهرنهڤاڵهكه، قوباد تاڵەبانی: خۆ بیرتان نەچوە کێ بوو بە گروبڵێسەی دوای کوژانەوەی شۆڕش لەم شارەدا ماینەوەو ئێمە بوین هەر لێرەبووین کە بەعس ئەم شارەی تەنیبوو ئەو کاتە هێزەکانی تر لە کوێ بوون؟ ئەی راپەڕینە مەزنەکەمان مامی کوردان و کاکە نەوە سەرپەرشت و ئەندازیاری نەبوون؟ چۆن بیرتان دەچێت شێرەکەی هەولێر جەنابی کاک کۆسرەت هەولێری کردە گڕی مەردایەتی؟ هاتووین بەهەمان رۆح و ورەوە خاوەنداری ئەم شارە بکەین و بیگەرێنینەوە بۆ خەڵکە رەسەنەکەی.
هەر لە درێژەی وتەکانیدا وتی: ئێوەی هەولێر چەندە لە خێر و بێری ئەم شارە سودمەند بوون ؟ بەدوبەی بونی هەولێر ئەوەیە کە لەدەرەوەی ناو شاری هەولێر ئاوی خواردنەوە نییە؟ بۆیە دەڵێین هەرچی لە چاوی ئەوان بە دوبەی دەچێت پیرۆزیان بێت بەڵام هەموو بەشەکانی تر کە هی هاوڵاتیانی رەسەنی ئەم شارەیە هی ئێمەیە، وەک چۆن لە سەردەمی مام جەلال و کاکە نەوەو کاک کۆسرەت و هاوەڵانیان خاوەنی ئەم شارە بوین ئێستاش خەمخۆر و خاوەنی ئەم شارە دەبین و لەم هەڵبژاردنە بە سەرکەوتنە چاوەڕوانکراوەکەمان هاوسەنگی هێز دەگەرێنینەوە و لەبەغدا شەڕی هاوڵاتیانمان دەکەین.
له بهشێكی دیكهی وتارهكهیدا، سهرۆكی لیستی هاوپهیمانیی كوردستان وتی: جۆرەها پڕوپاگەندە دەکەن دژی هاوپەیمانی چونکە دەترسن ئێوە بە دەنگەکانتان کۆتایی بەم ناهاوسەنگی هێزە بێنن و ئێمەش دڵنیایتان پێدەدەین لەم هەولێرەوە سەرکەوتنی گەورە رادەگەیەنین، پلانی ئێمە سەپاندنی سەقامگیرییە بەتایبەت لە رووی ئابورییەوە بۆ ئەوەی بازاڕی کار بۆ ئەم ناوچانە بگەڕێنینە و کۆتایی بە دەستدرێژی بۆ سەر هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان بهێنین و لەکۆتایشدا پێتان دەڵێین وەک هەمیشە خاوەنی ئەم شارە دەبین و پارێزگاری لێدەکەین.
به خهڵكی ههولێریشی وت: ئەگەر دەتانەوێت شنەبای ئازادی بگەڕێنینەوە بۆ هەولێر و دەتانەوێت ئاواتەکەی مام جەلال و کاکە نەوە بێننە دەی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رێکبخەینەوە کە پێشتر بە سیاسەتە هەڵەکان تێکدراوە دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی کوردستان.
له كۆتاییشدا وتی: ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتە بۆ ئەوەی هاوپەیمانیەتییەکەی مامی گەورەمان و کاکە نەوە سەربخەین و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان بگەرێنینەوە، چونکە گەراندنەوەی سەقامگیری بۆ هەولێر و هەولێرییەکان بە دەنگدانتان دەبێت بەم هاوپەیمانییە.
