فڕۆکەى تورکیا ئۆتۆمبێلێک لە چەمچەماڵ بۆردومان دەكات

"ژن و پیاوێک بریندار دەبن"

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

کەمێک پێش ئیستا فڕۆکەکانی تورکیا بەموشەک هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی سەیدانی خوارو لەناوچەی شوان بەو هۆیەوە شەهیدو بریندار هەیە.

کەمێک پێش ئیستا فڕۆکەیەکى بێ فرۆکەوانى تورکیا لە نزیک گوندی سەیدانی خوارو لەناوچەی شوان سەر بە قەزای چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێکى کردوەتە ئامانج کە گومانى ئەوە دەکرێت گەریلاکانى پەکەکەی تێدا بووبێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆى ئەو بۆردومانەوە چەند کەسێک شەهید بوون و بریندار بوون، بەڵام تائێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلە گەریلای پەکەکەی تێدا بووە یان نا.

گوندەکە خەڵکی تەنیا بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سەردانی دەکەن و ئاوەدان نییە. ئەو کەسانەیشی کە برینداربوونە، بۆ ئەو مەبەستە چوونەتە گوندەکە کە دەکەوێتە سەر چەمی خاسە. بۆردوومانەکەش هەر لە دەوروبەری چەمەکە بووە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار