وەزیری تەندروستی: لەهەر كەمتەرخەمیەك لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان توندترین سزا ئەنجام دەدرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:"دواى سكاڵا‌و په‌یوه‌ندیه‌كانى هاوڵاتیان پێمانه‌وه لیژنه‌ى پشكینین‌و به‌دواداچونمان له‌وه‌زاره‌ت ده‌ستى به‌ڕێكاره‌كانى خۆى كرد".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی تشرینی دووه‌می 2021، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى كوردستان، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "دواى سكاڵا‌و په‌یوه‌ندیه‌كانى هاوڵاتیان پێمانه‌وه لیژنه‌ى پشكینین‌و به‌دواداچونمان له‌وه‌زاره‌ت ده‌ستى به‌ڕێكاره‌كانى خۆى كرد".
وتیشى:"دواى لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت، له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان پاره‌ى زیاده له‌هاوڵاتیان وه‌رگیراوه‌و سه‌رپێچى بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانى حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كراوه".
ئاشكراشیكرد، "كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌هاوڵاتیان به‌زیاده وه‌رگیراوه بریتیه له710 ملیۆن دینار كه نزیكه‌ى 480 هه‌زار دۆلاره، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
له‌په‌یامێكیشدا هۆشداریدا له‌وه‌ى، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكى دیكه ئه‌وه قبوڵناكه‌ینه‌وه ته‌رم به‌كه‌سوكارى قوربانیان نه‌درێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ى پاره به‌نه‌خۆشخانه‌كه نه‌درێت، ئه‌وه‌ى ڕویدا هه‌رگیز ڕێگه به‌دوباره‌بونه‌وه‌ى نادرێت".
