پەیامێکى بەپەلە لە هەسەدەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕایدەگەیەنن ئەوەی لە حەلەب دەگوزەرێت، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئیستفزازی گروپەکانى  حکومەتی کاتیە.

هێزەكانی حكومەتى سوریا جوڵەیان بەرەو ناو شاری حەلەب كردووە و ئێستا شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و هە.،سەدە لە گەڕەكە كوردییەكانی وەك ئەشرەفییە و شێخ مەقسود هەیە، بە پێی زانیاریی تۆڕی سكای نیوز ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی سوریا كوژراوە و سێی دیكەش بریندارن.

هەسەدە لەڕاگەیەندراوێکیدا دەڵێت: هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمەتی درۆ بڵاودەکەنەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات خاڵەکانی پشکنینی سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشقیان لە دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە شاری حەلەب کردۆتە ئامانج.

ـ هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕەتیدەکەنەوە خاڵە پشکنینەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەتی ئینتقالی لە دەوروبەری ئەشرەفیە و شێخ مەقسود بکەنە ئامانج
ـ هێزەکانمان لەدوای کشانەوەی ئێمەوە بەپێی لێکتێگەیشتنی یەکی نیسان لە ناوچەکەدا ئامادە نەبوون.

ـ ئەوەی لە ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەگوزەرێت، دەرئەنجامی هێرشی دووبارەی گروپەکانى حکومەتی دیمەشقە بۆ سەر خەڵکی سڤیل.
ـ گروپەکانی حکومەتی دیمەشق گەمارۆی ئەمنی و مرۆیی خنکێنەر بەسەر گەڕەکەکاندا دەسەپێنن و پێداویستی فریاگوزاری و پزیشکی دەبڕن.

هەروەها دەڵێن: ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم تۆمەتانە بە تەواوی درۆن. هێزەکانمان لە دوای کشانەوەیانەوە بەپێی ڕێککەوتنی یەکی نیسان لە ناوچەکەدا ئامادە نەبوون.

ئەوەی لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەگوزەرێت، دەرئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی دووبارەی گروپەکانى حکوومەتی دیمەشقە لە دژی خەڵکی مەدەنی.

ناوەڕۆکى ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە  ئەوان گەمارۆی ئەمنی و مرۆیی خنکێنەریان سەپاندووە، یارمەتی و پێداویستییە پزیشکییەکانیان بڕیوە، زۆرێک لە دانیشتووانیشیان ڕفاندووە و بەردەوام بوون لە ئیستفزازی ڕۆژانەیان دژی دانیشتووان لە بازگەکان و دەوروبەری گەڕەکەکان. لەم دواییانەدا بەربەستی زەوییان لە دەوری گەڕەکەکان داناوە و گەمارۆیان سەپاندووە.

هەسەدە دەشڵێنن: لە هەڵکشانێکی مەترسیداردا، ئەم کوتلانە بە تانک و زرێپۆشەوە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون بە گوللە هاوەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەنە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی و زیانی ماددی بەرفراوان لێدەکەوێتەوە.

ئەم کارانە دانیشتووانی ئیستفزازی کردووە، وای لێکردووە شانبەشانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەردوو گەڕەکەکەدا بەرگری لە خۆیان بکەن، کە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری جێبەجێ دەکەن.

ئێمە حکومەتی دیمەشق بە تەواوی و ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیار دەزانین لە بەردەوامی گەمارۆ خنکێنەر و پێشێلکارییە سیستماتیکییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی، هەروەها لە پەرەسەندنی مەترسیدار لەم دواییانەدا، کە ئازارەکانی دانیشتوان گەورەتر دەکات و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و بێبایەخکردنی بە ئەنقەست بۆ ژیان و کەرامەتی خەڵک ئاشکرا دەکات.

داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان دەکەین کە هەنگاوی بەپەلە و کاریگەر بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم گەمارۆ ناڕەوا و ڕاگرتنی هێرش و ئیستفزازی سیستماتیکی دژی خەڵکی مەدەنی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار