ڕاوێژکاری كازمی: لەبودجەی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 60 دۆلار دیاریدەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕاوێژکاری دارایی‌و ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:" لەبودجەی ساڵی داهاتوی عێراقدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە60 دۆلار دیاریدەکرێت، ده‌شڵێت:"ئه‌مه‌ لەکاتێکدایه‌ له‌بودجەی ساڵی 2021، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە45 دۆلار دیاریکراوه‌".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی تشرینی دووه‌می 2021، مەزهەر ساڵح ڕاوێژکاری دارایی‌و ئابوریی حکومەتی عێراق لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "هێشتا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق پێشکەشنەکراوەو چاوەڕێی پەرلەمانی نوێی عێراقین هەرچەندە بەگوێرەی بڕیار و رێنماییە کارپێکراوەکان دەبێت لەمانگی (تشرینی یەکەمی/10) هەمو ساڵێکدا رەشنوی بودجە بنێردرێت بۆ پەرلەمان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانبەرانی دڵنیا دەکەنەوە کە دواکەوتنی پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 کاریگەری نابێت لەسەر دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران."

بەگوێرەی وتەی مەزهەر ساڵح، "لەبودجەی 2022ی عێراقدا نرخی یەک بەرمیل نەوت لەنێوان 50 بۆ 60 دۆلار دادەنرێت".

تائێستا دیارنییە حکومەتی عێراق لەبودجەی ساڵی داهاتودا یەک دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی لەچ نرخێکدا جێگیردەکات، به‌ڵام نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى له‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رزدا داناوه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار