ھاتوچۆی عێراق: گۆڕینی تابلۆی ئوتۆمبێل كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق رایگەیاند:" بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان رێککەوتنێکی واژۆکردووە دەشڵێت، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان پێویستی بە مامەڵەی تەواونییە.
ئەمڕۆ دووشهممه 8ی تشرینی دووهمی 2021، حەیدەر کەریم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، لەسەر دیزاینی نوێی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بەھەموو جۆرەکانییەوە رێککەوتنێکی واژۆکردووە و لە ماوەیەکی تردا دەڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەشیخستۆتەڕوو، گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان پێویستی بە مامەڵەکردنی تەواونییە، بەڵکو تەنھا ھەرکەس بەنیازە بیگۆڕێت بۆ تابلۆی نوێ یان تابلۆی نوێ تۆمار بکات دەتوانێت لەکاتی رایکردنی ھەر مامەڵەیەکی دیکەدا کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆدەکات ئەو کارەش ئەنجامبدات.
باسیلەوەشکردووە، دەست کردن بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دوای تەواوکردن و ئامادەکردنی تابلۆکان دەبێت کە لەنزیکترین کاتدا بەردەست دەبن.
