ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و گۆڕان بڵاوكرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ وەفدێكی یەكێتی  بە سەرپەرشتی رەفعەت عەبدوڵا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و كۆبونەوە.

لەدوای تەواو بونی كۆبونەوەكە  یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵا,كردەوە و رایانگەیاندووە لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و دوا گۆڕانكاریەكان تاوتوێكرا، بەتایبەت ئەو بارودۆخەی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاتۆتە كایەوە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە گرتنەبەری هەمو ئەو ڕێوشوێنانەی كە یەكڕیزی گەل ئەپارێزێت و لەو چوارچێوەیەشدا مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان بەدیدەهێنێ‌.

لە كۆبونەوەكەد  باس لە  هەڵسەنگاندنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و چاككردنی گوزەرانی هاوڵاتیان کرد، بەتایبەت خۆئامادەكردن بۆ ئەو ئاڵانگاریانەی ڕوبەڕوی هەرێم دەبێتەوە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و سازان.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە پێش هەڵبژاردنی نپەرلەمانی عێراق یەكێتی و گۆڕان هاوپەیمانیەتیەكیان واژۆ كردو و پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كرد و لەلایەن هەموو بەرپرسانیشەوە تەئكید لەوە دەكرایەوە هاوپەیمانێتیەكەیان بۆ دوای هەڵبژاردنیشە و بەردەوام دەبن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار