کۆمسیۆن: ژماردنەوەی دەنگەکان کۆتایی هات، ئەنجامەکان وەک یەکبوون

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند:" ژماردنەوەی دەستی وێستگە تانەلێدراوەكان كۆتایی هاتووە، وردبینی بۆ سەرجەم كارتەكانی دەنگدانی وێستگەكان كرا و دەركەوت ئەنجامەكان هاوتان.

ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ژمارەی تانەكان هەزار و 436 بوون، كە دابەشبوون بەسەر پارێزگاكانی، (موسڵ، سەڵاحەدین، میسان، دیالە، بەغداد، هەولێر، كەركوك، كەربەلا، موسەننا، قادسە، ئەنبار، زیقار، بەسرە و نەجەف)، ژماردنەوەی دەستی وێستگە تانەلێدراوەكان كۆتایی هاتووە، وردبینی بۆ سەرجەم كارتەكانی دەنگدانی وێستگەكان كرا و دەركەوت ئەنجامەكان چونیەكن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''كۆمسیۆن دەستیكردووە بە وردبینیی وێستگەكان و ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەستیی ئەو وێستگانەی بەڵگەیان لەسەر بووە و ژمارەیان 87 تانە بوون، ئەمەش كۆی ئەو وێستگانەی سەرلەنوێ جیاكردنەوە و ژماردنەوەیان بۆ كراوە چوار هەزار و 324 وێستگە بوون، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.''

باسکەوەشکراوە، ''وردبینی بۆ سەرجەم كارتەكانی دەنگدانی وێستگەكان كرا و دەركەوت ئەنجامەكان چونیەكن، تەنها كارتە پوچەڵەكان نەبێت، كە لیژنەكانی كۆمسیۆن لەڕێی وردبینی بە چاو بۆی دەركەوت ژمارەیەكی زۆر كەمیان كارتی دروستن، ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان گیرایەبەر بەپێی ڕێوشوێن و ڕێنوێنییەكان.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''تەواوی وردەكارییەكان لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دەخاتەڕوو، دواتریش ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.''

دوای پرۆسەی ژماردەنەوەكە، ئەنجامەكان لەلایەن لیژنەكانەوە خرایە بەردەم ئەنجومەنی كۆمسیاران و ئەویش لای خۆیەوە بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی بەرزكردەوە، بەمەبەستی دەربڕینی ڕای خۆی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار