سەرۆکی پۆڵەندا لەسەر دۆخی کۆچبەران کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

سەرۆکی پۆڵەندا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی و بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان دەکات لەبارەی دۆخی کۆچبەران لەسەر سنووری وڵاتەکەی کرد و لە ماوەیەکی کەمدا کۆبوونەوەکە رێکخرا. وەزیری بەرگریی وڵاتەکەش تێیدا بەشداربوو.

دوای کۆبوونەوەکە نووسینگەی سەرۆکایەتی پۆڵەندا بڵاویکردەوە باسی ئەو رێکارانە کراون بۆ روبەڕوبونەوەی دۆخەکە دەگیرێنەبەر. سەرۆکی وڵاتەکەش لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ پەیوەندی دەبەستێت بۆ هاوکاریی زیاتر.

ئەمڕۆ دووشەممە بەشێکی بەرچاو لە کۆچبەران کە زۆربەیان کۆچبەری کوردن لە بێلاڕووس کۆبوونەوە و بە لێشاو هەوڵی چوونە نێو خاکی پۆڵەندا دەدەن.

وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا ڤیدیۆی کۆچبەرانی بڵاوکردووەتەوە و لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت کە کۆچبەرێک بە خاکەناز هەوڵی بڕینی تەلبەندەکانی سنوورەکە دەدات. هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی دەبنەوە. 

بەپێی وتەی وەزارەتەکە کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، "هەموو چالاکییەکانی کۆچبەران لەژێر چاودێریی سەربازانی بێلاڕووس بەڕێوەدەچن." 

ماریوش بلاشچاک، وەزیری بەرگریی پۆڵەندا لە تویتەری خۆی ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاتر لە 12 هەزار سەربازیان لەسەر سنوور بڵاوەپێکردووە. 

لەلایەکی دیکەوە بێلاڕووس پۆڵەندا بەوە تۆمەتبار دەکات کە کۆچبەران لەسەر سنوور دەچەوسێنێتەوە. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار