قوباد تاڵەبانی: پێویستە پەنا ببرێتەبەر گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

قوباد تاڵە‌بانی لە‌گە‌ڵ وەفدێكی سە‌ربازی بە‌ریتانی کۆبۆوە و وتی، "لە‌ھە‌موو كات زیاتر پێویستە‌ پە‌نا ببرێتە‌بە‌ر گفتوگۆ بۆ چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌كان"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "چاکسازییەکانی وەزارەتی پیشمەرگە بەردەوام دەبن".

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە‌ لە‌ ھە‌ولێر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی سە‌ربازی بە‌ریتانی بە‌سە‌رۆكایە‌‌تی مارشال سامی سیمپسن گە‌ورە‌ راوێژكاری سە‌ربازی حكومە‌تی بە‌ریتانیا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا کۆبۆتەوە.

 لە کۆبوونەوکەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لە‌رە‌وشی عێراق كردووە و جەختی لەوە کردۆتەوە کە‌ لە‌ھە‌موو كات زیاتر پێویستە‌ پە‌نا ببرێتە‌بە‌ر گفتوگۆ بۆ چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌كان بە‌تایبە‌ت ئە‌و گرفتانە‌ی لە‌ دە‌رئە‌نجامی ھە‌ڵبژاردنە‌كانە‌وە‌ لە‌نێوان لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانە‌وە‌ سە‌ریانھە‌ڵداوە‌.

هاوکات، جێگری سە‌رۆكوە‌زیرانی هەرێم، ئاماژە‌ی بە‌وە‌داوە كە‌ گرنگە‌ كورد یە‌ك دە‌نگ و یە‌ك ریز بێت بە‌تایبە‌ت لە‌ئێستادا کە قۆناغی دە‌ستپێكردنی گفتوگۆكانە‌ لە‌ بە‌غدا ئە‌وە‌ش لە‌پێناو باشتر دە‌ستە‌بە‌ركردنی مافە‌كانی گە‌لی كوردستان دا.

لەو کۆبوونەوەدا کە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئامادەیبوو، لە‌بارە‌ی چاكسازییە‌كانی وە‌زارە‌تی كاروباری پێشمە‌رگەوە‌، قوباد تاڵە‌بانی وتویەتی، قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە‌ و بە‌ردە‌وامیش بە‌و پڕۆسە‌یە‌ دە‌درێت.

وەفدە سە‌ربازییە‌كە‌ی بە‌ریتانیاش ئامادە‌ییان دە‌ربڕیوە بۆ ھە‌ماھە‌نگی زیاتر و بەردەوامی لەپشتیوانیکردنی هەوڵەکانی چاکسازی، هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، راشیانگەیاندووە، "دەبێ هێز و لایەنە سیاسیەکانی عێراق ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن و گفتوگۆ و دانوستان بکەنە بنەماى کارکردن لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار