ڕۆژئاڤا مەرجەکانی دانوسان لەگەڵ دیمەشق ڕادەگەیەنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



 

 هاوڵاتی

لەبارەی ئەو هەواڵانەی باس لە دانوستاندنی نێوان حکومەتی دیمەشق و بەڕێوەبەری خۆسەر دەکەن، لوقمان ئەحمێ وتەبێژی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هاوار نیوز-ی وتووە، "لە ئێستادا هیچ پرۆسەیەک نییە، بەڵام ئەوان بۆ دیالۆگ ئامادەن".

وتوشیەتی، " لەم قۆناغەدا لە نێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشقدا هیچ دیالۆگێک نییە. ئەو قسانەی کە دەوترێت، هەندێک دەڤەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رادەستی حکومەتی دیمەشق کراون، ڕاست نییە ئەمە بەشێکە لە ئەو شەڕە تایبەتەی کە لە بەرانبەر هەرێمەکەمان بەڕێوە دەچێت".

لوقمان ئەحمێ باسی لەوەشکردووە، "بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و پاراستنی پێگەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و بەڕێوەبەری خۆسەر ئەوان ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەک دیالۆگ بکەن".

پێشتر، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، "بە مەبەستی گفتوگۆکردن له‌باره‌ی دامه‌زراندنی کۆمیته‌یه‌کی باڵای هاوبه‌ش و داڕشتنی ژماره‌یه‌ک یاسای تایبه‌ت به‌ ئیداره‌ی خۆجێی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری، شاندی ئیدارەی خۆسەریی کوردانی سوریا و حکومه‌تی سووریا کۆده‌بنه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "روسیا پێداگرە لە نێوه‌ندگیرکردن له‌ نێوان بەڕێوەبەری خۆسەر و حکومه‌تی سوریا بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستان له‌ نێوانیاندا".

به‌وته‌ی ئیلهام ئەحمەد، "حکومه‌تی روسیا به‌ڵێنیداوه‌ که‌ حکومه‌تی سوریا بۆ گه‌یشتن به‌ رێککه‌وتنێکی گشتگیر له‌ نێوان دیمه‌شق و کوردی سوریا رازیی ده‌کات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار