ئهردۆغان: ئەوانەی دژی ئۆپەراسیۆنەكانی ئێمەن یارمەتی تیرۆرستان دەدەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سهركۆماری توركیا رایگەیاند:" ئۆپەڕاسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی لەدەرەوەی سنور پرسێکی تایبەتن بە ئاسایشیی نەتەوەیی تورکیاوە و "له سهرهوهی سیاسهتن، بۆیە ئەوانەی دژی دەوەستنەوە خەریکی هاوکاری تیرۆرن و بێ ئامانجن".
رهجهب تهیب ئهردۆغان شەوی رابردوو دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپهراسیۆنهكانی وڵاتهكهی له دهرهوهی سنوور پرسێكن له سهرهوهی سیاسهتەوەن و ئەوانەی دژی ئەم ئۆپەڕاسیۆنەن "سەرقاڵی هەڵدانی هێلەکی فریاکەوتن بۆ ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دەڵێن سوپا قەندیل دەسوتێنێت و "بەدرۆ و بوختانی جۆراوجۆر دەنگیان بە مانهوهی سوپا له عێراق و سووریا نەدا، بێ پرهنسیپن".
26ی مانگی رابردو پەرلەمانی تورکیا دەنگیدا لەسەر داواکاری سەرۆکی تورکیا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە، پارتی گەلی کۆماریش کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە بڕیارەکەی رەتکردەوە.
پەرلەمانی تورکیا هەروەها رۆژی سێشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2021 ماوەی مانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیای لە مالی و کۆماری ئەفریقای نێوەڕاست بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژکردەوە.
