پارێزگای سلێمانی 14ی مانگ بە ڕۆژی سلێمانی دیاریدەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



  هاوڵاتی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  14 ئەم مانگەی بە رۆژی یادکردنەوەی دامەزراندنی سلێمانی دياريكرد.

​ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تشرینی دووه‌می 2021، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە و لە كۆبونەوەكەدا بڕیارییاندا بە كۆی دەنگ ڕۆژی 14ی مانك كە دەكاتە ڕۆژی دامەزراندنی سلێمانی بە ڕۆی یادكردنەوەكەی دیاریبكرێت.

بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش لە سێ تەوەر پێکهاتبو، لەوانە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی رۆژی سلێمانی بۆ یادکردنەوەی ساڵانە، دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی گوندی (کانی مانگا) بۆ ناوی (کەژان) سەر بە قەزای پێنجوێن، دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی گواستنەوەی گوندی (قەڵا رێویلە) لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی.

لە کۆبونەوەکەدا 28 ئەندامی ئەنجومەن ئامادەبون و 24 کەس دەنگیاندا بە دیاریکردنی رۆژی سلێمانی، چوار ئەندامیش دەنگیان نەدا.


 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار