یەكگرتوو: ناسیۆنالیزم لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها نمونه‌ی حوكمڕانی دیكتاتۆر و شۆڤێنی بەرهەمهێناوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو رایگەیاند:" دوای سەدەیەک لەتاقیکردنەوەی ناسیۆنالیزم وه‌ك ڕێباز و ئایدۆلۆژیایه‌كی سیاسی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت کە ئەم رێبازە شکستی هێناوە و "تەنها نمونه‌ی حوكمڕانی دیكتاتۆر و شۆڤێنی بەرهەمهێناوە".
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 8ی تشرینی دووه‌می 2021، هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەشکردوە، "ناسیۆنالیزم وه‌ك ڕێباز و ئایدۆلۆژیایه‌كی سیاسی، بۆماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ك سه‌ده ده‌بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌یتوانیوه ئه‌زمونێكی حوكمڕانی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌شبكات.".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "به‌پێچه‌وانه‌وه ئەم رێبازە ته‌نها نمونه‌ی سیستمی حوكمڕانی دیكتاتۆری و شۆڤێنی و پشتبه‌ستوو به‌هێزی سه‌ربازی به‌رھەمھێناوە".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار