وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: سەرۆکی پەرلەمان دەورێكی لاوازی گێڕا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند:"ویستمان باسی کۆچی گەنجان بکەین، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان دەورێكی لاوازی گێڕا و بایکۆتی دانیشتنەکەم کرد".
ئەمڕۆ دووشهممه 8ی تشرینی دووهمی 2021، كۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمان دەستیپێكرد و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رێواز فایەق رایگەیاند:" شەڕی پەرلەمانتاران وایكرد كۆبونەوە لەسەر كێشەی كۆچی كۆچبەران بە ئامادەبونی پێنج وەزیر نەكرێت و دوابخرێت".
هواكت پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە نارەزایی دواخستنی كۆبونەوەی پەرلەمان لەسەر كێشەی كۆچبەران هاتە دەرەوەی كۆبونەوەكە و بایكۆتی كرد.
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ویستمان كۆبونەوەكە لەسەر پرسێكی زۆر گرنگ بێت لەسەر پرسی گەنجان و دانیشتەكە تایبەت بێت لەسەر ئەو پرسە و ئەوە بە درۆ بخەینەوە كە دەوترێت پەرلەمانی كوردستان دەوری سەرەكی ناگێرێت لە كێشەی خەڵكدا، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان دەورێكی لاوازی گێڕا و كاتێك بابەتەكە جدی بێت دەرفەتی قسەكردن نادات، بەڵام كە بابەتەكە شەڕە شەقی ناو فراكسیۆنەكان بێت جەوێك دەخوڵقێنێت كە بەردەوام بێت".
پێشەوا هەورامانی وتیشی:" لەوڵاتێكدا بەپێی ئەوەی من پرسیومە تەنیا لە پێشانگایەكی ئوتۆمبێل دا لەمانگێكدا لەلایەن بەرپرسانەوە و ئەوانەی تیوە گلاون لە گەندەڵی چەندین ئوتۆمبێلی گرانبەها بۆ كچە مۆدێلەكان و ئەوانەی بەرهەمی بۆتۆكس و فیلەر بكڕدرێت، حەتمەن گەنجەكانی بێزار و بێتاقەت ئەبن".
جەختی لەوەشكردەوە:"لەوڵاتێكدا ئەوانەی قاچاخچێتی جگەری مرۆڤ دەكەن وەزعیان زۆر باشتربێت لە پزیشكێكی نەخۆشیەكانی جگەر و دەست بەسەر داهاتی خاڵە سنوریەكاندا بگرن و بۆ خۆیانی سەرف بكەن ئەمە بە دڵنیاییوەە وادەكات گەنج بڕواتە دەرەوە و كۆچ بكات".
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" ئێمە پێشنیاری زۆر باشمان كردووە بۆ دۆزینەەوی هەلی كار و باشتركردنی دۆخی هاوڵاتیان و گەنجان بەتایبەتی بەڵام سەرۆكی پەرلەمان هیچ كات بە ئەركی خۆی هەڵنەستاوە و دەوری نەبووە".
